كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ بۆ ٣١مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌ئاستی شاری شووش ڕێپێوانیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان سه‌رتا له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی كۆبوونه‌وه و پاشان له‌وێوه به‌ره‌و مه‌یدانی “حه‌وتی تیر”ی ئه‌مشاره ڕێپێوانیان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێپێوانه، به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی و به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌یان تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها ئازادكرانی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و كرده‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان جه‌ختیان له‌سه‌ر خواسته‌كانیان له‌وانه، “ئازادكرانی خێرا و بێ شه‌رتومه‌رجێ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، تازه كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سزادانی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و ڕۆسته‌می”، له‌سه‌ر كار لابردنی كارفه‌رما و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی له هه‌فت ته‌په و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كانی شیركه‌ت و نه‌مانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت” بوون.