كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ بۆ ٤٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كانی شاری شووش ڕێپێوانیان كرد و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری، پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به قسه‌كانی “غوڵام‌حسێن ئیسماعیلی” وته‌بێژی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له هه‌فت ته‌په، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی كرێكاران له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتن كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دادگا هاتووه: یه‌كێك له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به ناوی “حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی” به تاوانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ ده‌بێ خۆی به دادگای شاری شووش بناسێنێت.