كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، بۆ ٤٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام و ژماره‌یه‌كی زیاتر له كرێكاران له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی كۆبوونه‌وه و پاشان له ئاستی شاری شووش هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان.
كرێكارانی هه‌فت ته‌په به به‌ربڵاوتركردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست بێده‌نگی هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسانی باڵای شارستانی، ئۆستانی و كشوه‌ری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆیان له‌م پێوه‌نده، له‌ئاست پیلانه‌كانی پشت په‌رده‌ی به‌رپرسان له نێوان هه‌یئه‌تی ئێعزامی به‌هارستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شوڕای شار و خانه‌ی كارگه‌ر، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌دوای ئاگاداربوونه‌وه له هه‌وڵه‌كانی كارفه‌رما بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به مه‌به‌ستی فرۆشتنیان، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای هاتووچۆ كۆبوونه‌وه و پێشیان به بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته گرت.