ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا مانیان گرتووه و له كۆ كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له ئاستی شاردا خۆ بواردن. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، مه‌زایاكانیان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا په‌رداخت نه‌كراوه.