كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی گه‌لاوێژ، بۆ ٦١مین ڕۆژی به‌رده‌وام له مانگرتنه‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شاری شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، یه‌كگرتووانه درێژه به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها هوشداریان به به‌رپرسان داوه كه تا كاتێك كه خسووسی سازی له شیركه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن.