
پاكبانانی شاهین شار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر مه‌یدانی شاره‌دایی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
پاكبانانی شاهین شار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست گۆڕینی شوێنی شیركه‌ت، ئه‌گه‌ری ده‌ركرانیان له‌سه‌ر كار، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
