ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان كه له زیندانه‌كانی توركییه ڕاگیراون، له ڕێكه‌وتی ٢٧ی نۆوامبره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له زیندانه‌كانی ئه‌م وڵاته، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردن.
مانگرتووان ڕایانگه‌یاندووه كه ئامانج له‌م هه‌وڵه كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری “عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان” و كۆتایی هێنان به پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له زیندانه‌كانی توركییه‌یه. شایانی باسه، ئه‌م مانگرتنه له چه‌ندین زیندانی توركییه هه‌روا به‌رده‌وامه و به‌ندكراوانێكی زیاتر پێیانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی مانگرتن له خواردنی به‌ندكراوان له ڕێكه‌وتی ٨ی نۆوامبری ساڵی ٢٠١٨، هه‌شت به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست دابوو.