ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ بۆ ٤٩مین ڕۆژی خۆی هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له شاری شووش و ڕێپێوان له‌ئاستی شار، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر، بۆ جارێكی دیكه سوور بوونی خۆیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به خواسته‌كانیان نیشان دا و جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی و درێژه دان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان كرده‌وه.