به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، مۆعه‌لیمانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری مه‌دره‌سه‌كان، خوازیاری جێبه‌جێ بوونی خواسته‌كانیان بوون.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو كه ته‌واوی كلاسه‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه له مه‌دره‌سه و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ڕاده‌گرن. ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی مۆعهلیمان و خانه‌نشینكراوان له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ كه‌م و كۆڕی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و هاوسانكردنی حقووقی خانه‌نشینكراوان و گۆڕانكاری له سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رده بوون. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له شاره‌كانی تاران، ته‌وڕێز، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان، شێراز، ئه‌لیگوده‌رز، ئیلام، سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، كامیاران، كرماشان، بانه، جوانڕۆ، دێگولان، شووش، سیستان و به‌لوچستان، خوزستان، لوڕستان، كرمان، هه‌مه‌دان، لاهیجان و چه‌ند شارێكی دیكه مانگرتنیان به‌ڕێوه بردووه.