ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و یاسای هاوسانكردنی حقووقه‌كان له ده‌یان شاری ئێران به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م مانگرتنه له ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌پێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ده‌ستی پێ كردووه و هه‌مان شۆرایش ڕایگه‌یاندوو ئه‌گه‌ر داواكاری مۆعهلیمان جێبه‌جێ نه‌كرێت له داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر درێژه به مانگرتنه‌كانیان ئه‌ده‌ن هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران له‌و ڕۆژه‌ی كه پێشتر دیاریان كردبوو مانگرتنه‌كه‌یان به‌ڕێوه برد.
