ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ڕێی ئه‌هه‌ر ــــ مێشگین شار به دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: له ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، بۆ هۆی بیلاته‌كلیفی و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو كه له كۆتاییدا به‌رپرسانی ئیداره‌ی كار و فه‌رمانداری شارستانی ئه‌هه‌ر، به ئاماده بوون له‌ناو ناڕازییاندا به‌ڵێنیان به كرێكاران دابوو كه تا یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان په‌رداخت ده‌كرێ. ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ به سه‌ر كاتی دیاری كرا‌و، په‌یمانكاری پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ڕێی ئه‌هه‌ر ــــ مێشگین شار، حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه.