نوێنه‌رانی كرێكارانی پایپینگ پڕۆژه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له ٢٢مین ڕۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان و وزه‌خانه‌كانی به‌رق، جه‌ختیان كرده‌وه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.
له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “٢٢مین ڕۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان له‌ئاست سته‌می كارفه‌رماكان هه‌تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان هه‌روا سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام بووه و ئه‌م مانگرتنه تووڕه‌یی كارفه‌رماكانی به‌دواوه بووه. ئه‌وان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه كرێكاران دوای ١٠ ڕۆژ ماندوو ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام ئێستا ده‌بینن كه خه‌نه‌كانیان ئاوه‌ژوو بووه‌ته‌وه.”