مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان له شاره‌كانی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه پێی نایه ١١مین ڕۆژی خۆیه‌وه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین ناوه‌ندی دیكه‌ش به‌م مانگرتنه په‌یوه‌ست بوون.
كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی ئابادان، ئه‌هواز، ماه‌شه‌هر، قێشم، كه‌نگان، لامه‌رد، ده‌شتی ئازادێگان و فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنووبی، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به خواستی “زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، باشتر بوونی ئیمكاناتی خۆش بژێویان له خابگاكان ودابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی، په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و په‌رداختی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رقی پارسی جنووبی له بیدخون، كرێكارانی شیركه‌تی “حلقه صنعت ایران، ته‌نش گوسته‌ر، عومران سه‌نعه‌تی فه‌رزین مۆرادی، ڕه‌گبی پوویا، نه‌سب گیل سه‌نعه‌ت و كه‌یهان پارس” به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.