كرێكارانی مه‌عده‌نی گوجهه‌ر ڕاوه‌ر له ئۆستانی كرمان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان و گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویستییه‌كانی ژیان، خوازیاری بردنه‌سه‌رێ ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانن و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و لانیكه‌مه حه‌قده‌سته‌ی كه پێیان ده‌درێ، به‌شی دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ناكات. ده‌شڵێن: له‌م دواییانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌عده‌ن ژماره‌یه‌ك له كرێكارانیان به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌ركام له‌م كرێكارانه، چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوو كه په‌رداخت نه‌كراوه.