كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له هه‌شته‌مین ڕۆژی مانگرتنیان دا له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری شووش كۆبوونه‌وه و دواتر له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی حه‌وت ته‌په خوازیاری جێیه‌جێ بوونی خواست و داواكارییه‌كانیان له‌وانه وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كان، دیاری كردنی چاره‌نووسی به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و شێركه‌ته، تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاری كرێكارانی وه‌رزی و به‌شی ئافات، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كشت و كاڵ و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كارخانه‌كه و كۆتایی هێنان به پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی پارێزه‌ری ئه‌و كرێكارانه بوون.