كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له حه‌وشه‌ی شێركه‌ت و به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و دیاری كردنی چاره‌نووسی به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌ته‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو و تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كرێكارانی وه‌رزی به‌شی ئافات و كۆتایی هێنان به پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی پارێزه‌ری كرێكارانی حه‌وت ته‌په بوون.