كرێكارانی شیركه‌تی “ئاتییه سازانی پێرشیا” له كه‌نگان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له ڕۆژی ١٩ی سهرماوزهوه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان ته‌سوییه حیسابیان كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م شیركه‌ته كه له فازه‌كانی ١٣ و ١٩ی پێترۆشیمی كه‌نگان چالاكی ده‌كات، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له كرده‌وه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ردا حقووقی كۆمه‌ك جۆشكارهكان، كرێكارانی لوولهكهش و كرێكارانی چێوبهستی كه‌م كردبووه‌وه.