مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان بۆ ٣١مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م مانگرتنه كه له ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی پێكردووه زیاتر له ٥٥ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی له ١٢ ئۆستان و ٢٣ شاری ئێران گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی، قێشم، ئیسفه‌هان و پارسیان سێپهر له عه‌سه‌لویه، به‌رده‌وامن له مانگرتن. شایانی باسه، كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی، ئیسفه‌هان، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، ماهشههر، ئابادان، ئه‌هواز، خوڕه‌مشار، لامه‌رد، ورمێ، عه‌سه‌لویه، هه‌ریس، ئیلام، به‌نده‌ر كه‌نگان، مێهران، شیروان، هووه‌یزه، ده‌شتی ئازادگان، گوندی تۆنبه‌ك، مهێر، ئێرانشار و زه‌ره‌ندییه، ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و مانیان گرتبوو.