كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، بۆ ٢٩مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، به هه‌زاران كرێكار له ٥٥ ناوه‌ندی نه‌وتی له ١٢ ئۆستانی ئێران له‌وانه سێ پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی “قێشم، ئابادان و ئیسفه‌هان” هه‌روا به‌رده‌وامن له مانگرتن. شایانی باسه، به‌دوای په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێكی دیكه له په‌یمانكاران به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی نه‌وت و پێترۆشیمی، ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه هیچ حقووقێكی زیاتر به كرێكاران نادرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كی دیكه له په‌یمانكارانی پارسی جنووبی و ناوه‌نده‌كانی نه‌وت له جنووب له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه و له‌ژێر گوشاری كرێكارانی ناڕازیی، به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.