کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی مانگرتنی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ورمێ

شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ورمێ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار بۆ ١٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ترمیناڵی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

شۆفیرانی ناڕازیی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، دابین نه‌كردنی ته‌سهیلات و دابه‌زینی ئاستی داهاتیان، له‌ ١٣ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌، ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دڵنیایی دان سه‌باره‌ت به‌ وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانن. شۆفیرانی ناڕازیی جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌زینانه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی شۆفیره‌كان، چیدی ناتوانن سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. ناڕازییان كه‌ واده‌ و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان وه‌تنه‌گ هاتوون، ڕایانگه‌یاندووه‌: كاتێك ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان كه‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین بكرێت.