
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له فه‌ڕانسه له حاڵێكدا پێ نایه ناو ٢٦مین ڕۆژیه‌وه كه تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ته‌نیا ڕۆژێك مۆڵه‌ت ماوه و گه‌شتیاران له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
مانگرتنی ئه‌م دواییانه له فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تیی به چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی به‌ڕێوه‌چووه و شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه بۆ یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ، ته‌نیا ٣٥ له‌سه‌دی قه‌تاره‌كان ده‌توانن كارا بن. ناڕازییان به گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه وێڕای خوێندكاران له ڕۆژی ٥ی دێسامبره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن. شایانی باسه، مانگرتنی ئه‌م دواییانه له فه‌ڕانسه له ساڵی ١٩٩٥ به‌م لاوه بێ وێنه بووه و “ئالێن ژۆپێ” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی فه‌ڕانسه ده‌ڵێ: ئه‌و كات به‌نیاز بووین كه له سیستمی خانه‌نشینی چاكسازی بكه‌ین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر مانگرتنی ناڕازییان به‌م گه‌ڵاڵه‌یه، پاشه‌كشه‌مان كرد.
