کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی “کەژاڵ نەسری” لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە

به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی کەژاڵ نەسری لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە 4

سەرەڕای تێپەڕینی سێ حه‌فته‌ لە دەستبەسەر کرانی “کەژال نەسری” تەمەن ٢٦ سال و خەڵکی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە،  ناوبراو هێشتا لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نەسری، کەژاڵ لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکجار و ئەویش لە ڕێگای پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونییەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە. شایانی باسه‌ بنەماڵەی کەژاڵ نەسری لە ماوەی سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە و هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە ناوبراو بکەوێت و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش بووە. کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی وفەرهەنگی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.