کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌رده‌وامی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی

به‌رده‌وامی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی

سێ هاووڵاتیی لە شارەکانی ورمێ، پاوە و مەریوان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لاوێک بە ناوی “مەسعوود سینابەندی” خەڵکی شاری ورمێ، بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەستبەسەر و هەتا ئێستا بێسەروشوێنە. هەروەها لە شاری پاوە، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سروش ئەمینی و کەماڵ فەتاحی”، بەهۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەمەڕ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا، دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا و مەحکووم کردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کراون.