
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه شارەداریی مەریوان لە هەوڵێکی دیکە و ئەمجارە بە شێوەی ئاشکرا دارەکانی لێرهوارهكانی دهورووبهری زرێباریان بڕیوەتهوه و زەوینەکانیان کێڵاوە.
بەپێی زانیارییەکانی “ئەنجومەنی سەوزی چیا”ی مهریوان، شارەداریی ئهمشاره دەوروبەری دهریاچهی زرێباری کێڵاوە و لێڕەوارەکانی دەوروبەری ئەو دهریاچهیهی تێکداوە کە ئەمە دەبێتە هۆی زیان بەرکەوتن بە ڕواڵەت، سروشت و ئێکۆسیستەمی دەوروبەری زرێبار. هەروەها شارەداریی شارۆچکەی “کانی دینار”، لە هەوڵێکی بەربڵاو و بە بیانووی جۆراوجۆرەوە، دارستانەکانی دهورووبهری ئەو شارۆچکەیەی بڕیوە و سرووشتی ئەو گوندەی گۆریوه. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو و بەتایبەت لە یەک ساڵی ڕابردوودا، نەیارانی ژینگە بە شێوەیەکی چڕوپڕ دەستیان کردووە بە لەنێوبردنی دارەکانی زاگرۆس کە ئەمە هەڕەشە لە ئێکۆسیستەمی ناوچەکە دەکات. هەر لەو پەیوەندییە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دارستانەکانی گوندەکانی “بەرقوڕوو و لەنگەرێز” بە شێوەیەکی بەربڵاو ئاگری تێبەردرا و بوو بەهۆی خەسارێکی گەورەی ژینگەیی لەو ناوچەیە.
