ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه خەڵکی ئۆستانی خوزستان لە بێ ئاوی وەزاڵە هاتوون و بێکیفایەتی و کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ڕژیم زیاتر بووەتە هۆی بێزاریی خەڵکی ئەو ئۆستانه.
ئۆستانی خوزستان لە جنووبی ئێران، یەکێک لە ئۆستانه پەراوێزخراوەکان لە لایەن ڕژیمە و بەردەوام کێشەی بێئاوی لەو ئۆستانه تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە. لە ئیستاشدا و بەتایبەتی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کێشەی بێئاوی زیاتر لە هەمیشە بەرۆکی خەڵکی ئەو ئۆستانهی گرتووەتەوە. ناوچەکانی “پەردیس، کووی سەیاحی، شاری باغمەلەک و بەشی غەیزانییە” لە نموونەی ئەو شوێنانەن لە ئۆستانی خوزستان، کە لەگەڵ قەیرانی بێئاوی دەست و پەنجە نەرم دەکەن. دوای خۆپیشانی خەڵکی ئەهواز بەهۆی نەبوونی ئاو، کاربەدەستانی ڕێژیمی تاران بەڵێنییان دا لە ماوەی ٤ ڕۆژدا ئاوی ئەو ئۆستانه دابین بکەن، بەڵام ئێستا کاربەدەستانی ڕژیمی ڕایانگەیاندووە: هەتا سی مانگی دیکە کێشەی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە چارەسەر ناکرێت.