شنبه – 8 تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
بەپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی “تەسنیـم”ی سەر بە ڕژیم، گوندەکانی ناوچەی دێهلۆرانی سەر بە ئۆستانی ئیلام، بەدەست کەم ئاوییەوە دەناڵێنن و ئاوی خواردنەوەیان نییە.
به پێی ئهم ڕاپۆرتهن لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ٥٠ پلە لە ئۆستانی ئیلامدا، گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی دێهلۆران، لە ڕۆژێکدا تەنیا یەک کاتژمێر ئاویان هەیە. هاووڵاتییانی ئەم ناوچەیە ڕاگەیاندووە کە بۆ چارەسەریی کێشەی بێ ئاوی، سەردانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆ و فەرمانداری و شوێنە پەیوەندیدارەکانی ئەو شارەیان کردووە، بەڵام جگە لە پێدانی وادە و بەڵێنیی درۆ و بێبنەما، هیچ هاوکارییەکیان لە ڕاستای چارەسەرکردنی کێشەکانیان نەکردووە. شایانی باسه، وێڕای ئەوەی کە دوو مانگ بەسەر شکانی لوولەی ئاوی گوندی “بیشە”ی ناوچەی دێهلۆراندا تێدەپەڕێت، هەتا ئێستا ئەم لوولەیە چاک نەکراوەتەوە. شکانی ئەم لوولەی ئاوە، ئەگەری پیسبوونی ئاوی ئەم گوندەی چەند قات کردووەتەوە.