زیاتر له ٢٠٠ كرێكاری وه‌رزی مه‌عده‌نی زێری ئاق ده‌ڕه‌ی تیكاب، به دوای ته‌مدید نه‌كردنی قه‌رارداده‌كانیان، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی رێبه‌ندان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی ڕابردوودا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، ده‌ستپێكی كار و چالاكییه‌كانیان له به‌هاری هه‌رساڵه‌وه تا هاتنی وه‌رزی زستانه. و هه‌روه‌وه‌ها ده‌شڵێن: كه كرێكارانی ده‌ركراو، یه‌ك تا ده ساڵ پێشینه‌ی كاریاین هه‌یه و كاتی گه‌رانه‌وه به كاری ئه‌م ژماره كرێكاره وه‌رزییه، به‌هاری ساڵی داهاتووویه به‌ڵام، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هیچ زه‌مانه‌تێكیان بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر كار پێنه‌دراوه.