كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی شیركه‌تیی زانكۆی علووم پزیشكی یه‌زد، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها دواخرانی حقووقه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی یه‌زد، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ئێعتراز به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، خوازیاری نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها په‌رداختی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان بوون. شایانی باسه، په‌ره‌ستارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی ماڵیات و هه‌ژماركردنی زێده‌كار و كارانه‌كانیان له فیشی حقووقی مانگانه‌یان بوون.