به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین جار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له شاری ئه‌هواز له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی شاره‌داریی به كێشه و گرفته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رهه‌نگسه‌رای مه‌هدییه‌ی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.