كرێكارانی لاستیكی پارسی ساوه، رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه،٩ رۆژه به‌رده‌وام ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و ده‌ڵێن تا جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن.
به‌و‌ته‌ی نوێنه‌ری ئه‌م كرێكارانه، داخوازی سه‌ره‌كی ئه‌وان چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سه‌ندووقی په‌س ئه‌نداز و گڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیانن كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌م سه‌ندووقه كۆیان كردووه‌ته‌وه. كرێكارانی نارازی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: له ساڵی ٩٧وه كه ئه‌م ناوه‌نده به به‌شی خسووسی ڕاده‌ست كراوه هیچ وامێك به كرێكارانی نه‌دراوه و خوازیاری هه‌ڵپێچانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ندووقه و گرانه‌وه‌ی پاره‌كانیان له‌گه‌ڵ پێنج له سه‌دی سه‌همی كارفه‌رما كه پێشتر بۆ هركرێكارێك واریز ده‌كرا.