ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، خوێندكارانی پۆله‌كانی ٩ و ١٢، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونی كۆتایی ساڵ له كاتی پاندمی كۆرۆنا، له شاره‌كانی شیراز، ئیزه و خۆره‌مشار ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی پۆله‌كانی ٩ و ١٢ی شاره‌كانی ئیزه و شیراز له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها له خۆره‌مشار خوێندكاران به‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی ته‌واوی خوێندكاران به كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان له‌م شاره بوون. به وته‌ی خوێندكاران به‌رپرسانی ڕژیم به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ سه‌لامه‌تی خوێندكارانیان خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.