كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵه‌كانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك و خۆراسان، رۆژی چه‌وارشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی هێڵه‌كانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه ئاسنی ئه‌راك به ١٠ تا ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاری له ناره‌زایه‌تی به شێوه‌ی كاری به‌شی خسووسی و نه‌درانی مۆعه‌وه‌قاتیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. هه‌روه‌ها كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان هه‌ر له‌م رۆژه دا له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و به به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌وایه‌تی خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی مۆعه‌وه‌قاتیان پێش هاتنی ساڵی نوێ بوون.
