رۆژی شه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی لاستیكی پارس له شاری ساوه، بۆ جارێكی دیكه له ئاست پێرانه‌گه‌یشتنی به‌رێوبه‌ران به داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی لاستیكی پارس به هۆی كێشه‌كانی سه‌ندووقی په‌س ئه‌نداز، كه‌م كردنی حه‌قده‌ست و بڕانی وامی كرێكاری، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و ده‌ڵێن: پتر له پێنج رۆژه كه له ناره‌زایه‌تی به كێشه‌ی سه‌ندووقی په‌س ئه‌نداز ناره‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و ده‌ستیان له كار كێشاوه و هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌كانی سه‌ندووق په‌س ئه‌نداز له كاتێكه‌وه ده‌ستی پێكردووه كه شیركه‌ت به به‌شی خسووسی راده‌ست كراوه.