به پێ راپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك، رۆژی شه‌ممه ٢٥ی رێبه‌ندان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی رابردوو، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كرێكارانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: سازمانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی وه‌كوو خاوه‌نی تازه‌ی شیركه‌تی هێپكۆ، سه‌ره‌رای په‌سه‌ند كردنی یاسای په‌رداختی حقووقی كرێكاران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جی نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: بێجگه له حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌یان به سازمانی ته‌ئمین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی نو‌ێنه‌ری ئه‌م كرێكارانه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داته‌وه، له رۆژانی داهاتوودا، كرێكاران، گه‌وره‌ترین مانگرتنی مێژووی هێپكۆ به‌رێوه ده‌به‌ین.