كۆمه‌ڵێك له موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی خوزستان، خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی دامه‌زراندنیان بوون.
شایانی باسه، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی پێنج ساڵه شه‌شۆم و جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنی پێشووری به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش بوون. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش و په‌یگیرییه‌كانیان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به سه‌دان موڕه‌بی پێش ده‌بستانی له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بارودۆخیان نادیاره.