كرێكارانی شاره‌داریی لووشان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به نیسبه‌ت په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمینی ئیجتماعی، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی لووشان، به مه‌به‌ستی كه‌ڵك وه‌رگرتن له بیمه سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه حه‌قی بیمه‌كانیان به‌م سازمانه په‌رداخت نه‌كراوه و ناتوان له بیمه كه‌ڵك وه‌رگرن. ده‌شڵێن: حه‌قی بیمه‌ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٦، پووشپه‌ڕ، ڕه‌زبه‌ر و به‌فرانباری ساڵی ٩٧ و هه‌روه‌ها پووشپه‌ڕ، خه‌رمانان، خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌فرانبار و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌شیان هه‌تا ئێستا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، حه‌قده‌ست و مه‌زایای شه‌ش مانگی ڕابردووشیان په‌رداخت نه‌كراوه.