كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك ڕۆژی پێنجشه‌مه ١ی جۆزه‌ردان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به ویستی خستنه‌وه‌گڕی كارخانه، له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له دوو حه‌فته‌یه ده‌وترێ كه كارخانه‌ی هێپكۆ سپێردراوه به شیركه‌تی “ئیمیدرۆ”، به‌ڵام ئێستا بڕیاره ئه‌م كارخانه‌یه بسپێردرێته “كۆنسێرسیۆمی” مه‌عده‌نه‌كان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌ی بۆ ١٠ له‌سه‌د دابه‌زیوه و نیوه‌ی كرێكاره‌كانیش ناردراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی. شایانی باسه، كارخانه‌ی هێپكۆ زیاتر له یه‌ك میلیارد و نیو به‌م كرێكارانه قه‌رزداره و له‌حاڵێكدا كه یه‌ك له‌سه‌دی داهاتی ئه‌م كارخانه‌یه كه بڕیار بوو هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنان خه‌رج بكرێت، ده‌چێته گیرفانی ده‌وڵه‌ته‌وه و سێ له‌سه‌ده‌كه‌ی دیكه‌ش بڕیاره بفرۆشترێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه كه چه‌ندین مانگه چاوه‌رێ وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی كارفه‌رمان، ده‌ڵێن به‌رپرسان له بیری خستنه‌وه‌گرتی چالاكییه‌كانی كارخانه نین.