ژماریه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی “تاران بێتۆن” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بۆ ڕاگوێزرانی شوێنی كاره‌كه‌یان بۆ شارستانی ئه‌بییه‌ك، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه تا كاتێك كه له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن، له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی سیمانی فارس و خوزستان ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. ده‌شڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی سیمان بێتۆن به‌م بیانووه كه چالاكییه‌كانی شیركه‌ت قازانجی ئۆتۆی نییه، به‌نیازن كه شوێنی ئه‌م كارخانه‌یه بگوازنه‌وه و كرێكاره‌كان بۆ ئیدامه‌كاری بنێرن بۆ شیركه‌تی سیمانی ئه‌بییه‌ك.