
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕینی دوو ڕۆژ حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م كارخانه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران ڕۆژی شه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌یش له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، نزیكه‌ی ٤٠٠ تا ٥٠٠ كه‌س له كرێكارانی نه‌ی بڕ به ڕێپێوان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
