كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی گهیتهكانی وه‌رگرتنی عه‌وارزی قه‌زوین، سه‌ر له به‌یانی سێشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تی له ئاست بیلاته‌كلیفیان به هۆی به‌رێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌له‌كترۆنیكی كردنی عهوارزییهكان، له‌به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كێشه‌كانی كرێكاران عه‌وارزیی قه‌زوین، له ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٧وه، به به‌رێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئهلهكترۆنی كردنی عه‌وارزی ئۆتووبانی قه‌زوین، ده‌ستیپێكردووه و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م كرێكارانی شاغڵ له‌م گهیتانه له‌كار بێكار كران. شایانی باسه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌وه، كرێكارانی نارازی بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری قه‌زوین ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.