كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ٨ مانگ حه‌قده‌ست ومهزایایان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، خوازیاری سه‌رنج دانی به‌رپرسانی شاریی به خواسته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ڕانه‌گه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا كرێكارانی شاره‌داریی چه‌ند شاری ئۆستانی خوزستان، له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.