کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پایانه‌ی خۆرمووسه‌وی

تداوم تجمع کارگران خورموسی

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ پایانه‌ی خۆرمووسه‌وی له‌ شارستانی سه‌ربه‌نده‌ر، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان و خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته‌ ناڕازیین و ده‌ڵێن: به‌دوای سپاردنی شیركه‌ت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر وه‌ك دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری ڕاگیرانی ڕه‌وتی خسووسی سازی له‌م ناوه‌نده‌ و ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی شیركه‌ت به‌ كه‌رتی ده‌وڵه‌تی بوون.