کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی فه‌ردیس

استمرار تجمع کارگران شهرداری فردیس1

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی فه‌ردیس له‌ ئۆستانی ئه‌لبۆرز له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان بۆ په‌یمانی و نه‌مانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شاره‌داریی فه‌ردیس سه‌باره‌ت به‌ مۆتاڵباته‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه‌: جیا له‌ كێشه‌وگرفته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری، هه‌ركامیان بڕی دوو تا سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌ كه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كرێكارانی ناڕازیی بۆ گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندابووه‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ خواسته‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ كرابوو.