كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داریی زه‌نجان، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، له به‌رامبه‌ر شاره‌درایی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: بڕیار بوو له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دیاری كردنی بارودۆخی ١٧٤ كه‌س له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی شوڕای شار و شاره‌دار به‌ڕێوه‌بچێت. ده‌شڵێن: زۆربه‌یان كه زیاتر له ٤ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، له كۆتایی وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ركاره‌كانیان ده‌ركراون.