كرێكارانی ده‌ركراوی ئیداره‌ی ڕێگاوبانی قه‌زوێن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ركار، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ده‌ركراوی عه‌وارزی قه‌زوێن ساڵی ٩٨ له شیركه‌تێكی خسووسی ڕێگاوبان دامه‌زرابوون، به‌ڵام له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ساڵی ٩٩ و به‌دوای ناردنی نامێلكه‌یه‌ك له به‌رپرسانه‌وه، ٦٠ كه‌سیان له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٧ مانگ و واده و به‌ڵێنی به‌رپرسان، هه‌روا بیلاته‌كلیفن.