كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی ئاومه‌عده‌نی داماش له ئۆستانی گیلان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركار و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ١٢ كه‌س له كرێكارانی ئاومه‌عده‌نی داماش به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركرابوون. ئه‌م كرێكارانه له حاڵێكدا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون كه هه‌تا ئێستا بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، هێشتا نزیكه‌ی ٢٠ كرێكار له‌م كارخانه‌یه كار ده‌كه‌ن كه سێ مانگ و نیوه حه‌قه‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و حه‌قی بیمه‌كانیشان چه‌ندین مانگه دواخراوه.