كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری ته‌ئمینی ئیجتماعی له ئۆستانی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه بارودۆخی گوزه‌رانی خانه‌نشین كراوانی گونجاو نییه، ڕایانگه‌یاندووه: خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی به‌ندی ٩٦ له یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، زیادكردنی موسته‌مڕییه‌كانیان هاوسان له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان، زیادكردنی حه‌قی خانووبه‌ره، باشتربوونی خزمه‌تگوزاری بیمه و پێویست نه‌بوونی به بیمه‌ی ته‌كمیلی و پێداچوونه‌وه‌ی خێرا به یاسای یه‌كسان سازیی” بوون.