سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی هه‌فت ته‌په بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش و هه‌روه‌ها ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه‌كانی یه‌گان ویژه شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و به هه‌ڕه‌شه‌كردن له كرێكارانی ناڕازیی، هه‌وڵیان داوه كه به زۆر بڵاوه به ناڕازییان بكه‌ن. به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه چیدی سه‌ركوت كاریگه‌ری نییه، به وتنه‌وه‌ی درووشم درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا و خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت بوون.