كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ ١٩مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌ی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ئۆستانداری ئۆستانی مه‌ركه‌زی به ئاماده بوون له ناو ناڕازییان و دانی واده و به‌ڵێن، به‌نیاز بوو كه كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هێپكۆ بێنێ، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی به سه‌رنج نه‌دان به قسه‌كانی ئۆستاندار، ڕایانگه‌یاند كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، ئۆستانداری ئۆستانی مه‌ركه‌زی ڕایگه‌یاندووه كه ٢٠ میلیارد تمه‌ن خراوه‌ته حیسابی شیركه‌تی هێپكۆوه و بڕیاره بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته په‌رداخت بكرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكاران ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته سه‌ر حیسابه‌كانیان.