ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داریی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به نوێنه‌رایه‌تی له ٣٧ كه‌س له هاوكاره‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شار كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كاربوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی ده‌ركراو نامه‌یه‌كیان به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركار ناردووه بۆ سه‌رۆكی شوڕای شاری ئه‌هواز، به‌ڵام تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسانی شوڕای شار به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، له‌ناو كرێكاراندا ئاماده نه‌بوون. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، به بێ هه‌بوونی كار ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن.